لەبارەی کوژرانی کەسێک لە هەولێر زانیاری دەخرێتەڕوو

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە دەدات

پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

K24 – هەولێر

شەوی رابردوو کەسێک لە هەولێر کوژرا، دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و زانیاری دەخرێتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە "شەوی رابردوو لە گەڕەکی کورانی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن روویدا، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە خورشید) کوژراوە".

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر  کە تاوانەکەی ئەنجام داوە. دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو".

Fly Erbil Advertisment