دەمانچە زیرەکەکان دەچنە بازاڕی چەکی ئەمەریکاوە

دەمانچەکە خاوەنەکەی خۆی دەناسێتەوە

چەکی زیرەک
چەکی زیرەک

K24 - هەولێر:

دەمانچە زیرەکەکان بەجۆرێک دروستکراون کە تەنها کەسی رێگەپێدراو دەتوانێت بەکاریان بهێنێت، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قوربانیانی چەک.

سوود و زیانی ئەم تەکنەلۆجیایە دەیان ساڵە جێی مشتومڕە، بەڵام لایەنگرانی ئەم چەکە نوێیە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی قوربانیانی چەک، چونکە رێگە بە (منداڵ، تاوانبار، ئەو کەسانەی مەیلی خۆئازاردانیان هەیە) نادات تا چەکەکە بەکاربهێنن.

تەکنەلۆجیا نوێیەکە بەرهەمی کۆمپانیای "هۆلاند"ـە کە تایبەت بەو پۆلیسانە دروستیان کردووە کە ترسی ئەوەیان لەسەرە لەکاتی ئەرکەکایاندا لەلایەن تاوانبار یان گومانلێکراوەکانەوە چەکەکەیان لەدژی خۆیان بەکاربهێندرێت، هەروەها تایبەتە بەو دایک و باوکانەی کە لە ماڵەوە چەکەکانیان هەڵدەگرن و ترسی ئەوەیان هەیە منداڵەکانیان بەکاریبهێنن.

کۆمپانیاکە لەبارەی چەکە نوێکەوە گوتی: "بابەتەکە تەنها بەرپرسیارانە بەکارهێنانی چەکە، کڕیارانی ئەم چەکە، کەسانێکن کە چەکێکی سەلامتتریان دەوێت، ئەگەر هەست بکەن پێویستیان بەوەیە بەرگری لەخۆیان بکەن دەتوانن ئەم چەکە زیرەکە بکڕن".

بە گوێرەی "سەنتەری توێژینەوەی پیو"، بە نزیکەیی لە %40 ئەمەریکیەکان لە ماڵێکدا دەژین کە چەکی تێدایە.

بە گوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی راوێژکاری " Small Arms Analytics & Forecasting" لە ساڵی 2020 رێژەی فرۆشی چەکە بچووکەکان ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمار کردووە، بە جۆرێک تەنها لەو ساڵەدا 23 ملیۆن پارچە چەکی بچووک فرۆشراوە.

سەرچاوە: AFP

H.H