ئەو پیاوەی دڵی بەرازی بۆ چاندرا پێشتر کەسێکی بەرچەقۆ داوە
بەهۆی ئەو کارەوە 10 ساڵ زیندانی کراوە
K24 - هەولێر:
دهیڤید بێنێت (تهمهن 57 ساڵ) یهكهم كهس بوو كه دڵی بهرازی بۆ بگوارێتهوه، هەواڵی نەشتەرگەرییەکەشی لە تەواوی میدیا جیهانیەکاندا بڵاوکرایەوە.
دوای سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکە دهیڤید بێنێت ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا و هەمووان دەیانویست زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم پیاوەوە بزانن.
لە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی دەیڤد، وێبسایتی "bbc" هەواڵێکی لەبارەی رابردووی ئەو پیاوەوە بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکەی "bbc"، دەیڤد بێنێت لە ساڵی 1988 تۆمەتبار کراوە بە بەچەقۆ بریندارکردنی کەسێک بەناوی "ئێدوارد شوماکەر".
لێسلی شوماکەر، برای ئێدوارد شوماکەر گوتی: "بەهۆی ئەو هێرشەی دەیڤد کردیە سەر براکەم، دوای دوو دەیە براکەم لە ساڵی 2007 کۆچی دوایی کرد، دەیڤد شایەنی ئەو نەشتەرگەرییە نەبووە".
بەڵام تیمە پزیشکیەکەی کە نەشتەرگەریەکەیان ئەنجامدابوو لە وەڵامی قسەکانی لێسلی گوتیان: "دۆسیەی تاوانی کەسێک نابێتە رێگر لەبەرامبەر وەرگرتنی چارەسەر".
ئێدوارد لە تەمەنی 22 ساڵیدا بووە کاتێک لە مانگی نیسانی 1988 لەلایەن دەیڤدەوە دەدرێتە بەرچەقۆ و دواتر لە دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی کردن بەسەریدا دەسەپێندرێت.
ئێدوارد شوماکەر لە ئەنجامی هێرشەکەی کە کرابوویە سەری، بەشێکی جەستەی ئیفلیج بوو، بەهۆیەوە لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت هاتوچۆی دەکرد، پاشان لە ساڵی 2005 جەڵتەیەک لێیدا و دواتر دوو ساڵ لە جەڵتەکەی کۆچی دوایی کرد.
خوشەکەکەی شوماکەر گوتیشی: "خانەوادەکەمان بەهۆی بەهۆی ئەو تاوانەی لە براکەمان کرا ساڵ 19 ناڵاندمان، بۆیە دەیڤد بە شایستەی ئەو نەشتەرگریە نازانین".
H.H