بۆیەکەمجار.. ڤیدیۆیەک 10 ملیار بینەری تێپەڕاند
ڤیدیۆیەك هەمووان زیاتر لە جارێك بینیوویانە
K24 - هەولێر:
کلیپی گۆرانیەکی منداڵان لە یوتیوب دەبێتە یەکەم ڤیدیۆ کە 10 ملیار بینەر تێپەڕێنێت.
کلیپی گۆرانی "baby shark"، لە ساڵی 2016 لەلایەن گروپی میوزیکی "Pinkfong" لە یوتیوب بڵاوکرایەوە و لە ماوەیەکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، بە جۆرێک ژمارەی سەبسکاریبەرەکانی چەناڵی گرووکە 50 ملیۆنی تێپەڕاند.
بە گوێرەی داتاکانی یوتیوب، ژمارەی بینەرانی گۆرانی بەیبی شارک لە ژمارەی دانیشتوانی زەوی زیاترە.
گۆرانیەکە هێندە بەناوبانگ بووە درامایەکی کارتۆنیشی لێبەرهەمهاتووە و جگە لە منداڵان هەموو چین و توێژەکان بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە جارێک بینیوویانە یان بیستوویانە.
H.H