زیاتر له 22 هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌ل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و له‌ناوبراون
ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل: ئەم کەرەستانە له گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون

K24 - هه‌ولێر:
بەرێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له 22 هه‌زار تۆن كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر په‌سه‌ند نه‌كراون و به‌شێكیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه به‌شێكی دیكه‌یان له‌ناوبراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له 1/ 1/ 2021 تا 31/ 12/ 2021، تاقیگه و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل 22 هه‌زار و 194 تۆن و 805 كلیۆگرام كه‌ره‌سته‌ی جیاوازیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، بهشێكیشیانی له‌ناوبردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، په‌سه‌ندنه‌كردنی ئەم کەرەستانە له گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون، كه پێكهاتبوون له کەلوپەلی ته‌ندروستى، کۆزماتیک، خواردن و خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌له‌كانى دیكه‌ش له كه‌ره‌سته‌ى ڤیتێرنه‌رى، چاند، بیناسازى پێكهاتبوون.