ڤیدیۆ.. کامێرایەکی نهێنی فێڵی پەرستارێک ئاشکرا دەکات

پێش ئەوەی ڤاکسین لە کەسەکە بدات، دەرزیەکەی بەتاڵ دەکاتەوە

ساختەکاری لە وەرگرتنی ڤاکسین
ساختەکاری لە وەرگرتنی ڤاکسین

K24 - هەولێر:

پۆلیسی ئیتاڵیا ژنێک دەستگیر دەکەن بە گومانی تێوەگلان لە ساختەکاریەک کە پشتگیری لە رکابەرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن.

گرتە ڤیدیۆیەک کە لە کامێرایەکی نهێنیەوە گیراوە، ژوورێکی سەنتەری وەرگرتنی ڤاکیسن پیشان دەدات و وەک تێیدا دەردەکەوێت، پارستارەکە لەبری ئەوەی ڤاکسینەکە لە کەسەکە بدات، سەرەتا دەرزیەکەی بەتاڵ دەکاتەوە و دواتر دەیکات بە قۆڵی کەسەکەیا.

پەرستارەکە رووبەڕووی تۆمەتی ساختەکردنی بڕوانەمەی ڤاکسین دەبێتەوە، لەگەڵ چەند تۆمەتێکی دیکە.

پۆلیس گوتیشی: "ئەو کەسانەی بەمجۆرە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەندامی جوڵانەوەیەکی ناوخۆیین کە دژی ڤاکسینی کۆرۆنان".

ئەمە دووەم پەرستاری ژنە لە ئیتاڵیا ئەم تۆمەتەی رووبەڕوو بکرێتەوە، یەکەم ژنە پەرستار کە هەمان کاری کردبوو لە مانگی کانوونی یەکەم/دیسێمبەری2021 تۆمەتبار کرا بە ساختەکردنی بڕوانامەی ڤاکسینی 11 کەس.