گوێره‌كه‌یه‌ك 3 چاوی هه‌یه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رسامكردووه‌

به‌ ڤیدیۆ.. خه‌ڵكێكی زۆر بۆ سه‌یركردنی هاتوون

گوێره‌كه‌ "گۆلك"ێك به‌ 3 چاوه‌وه‌ له‌دایك بووه‌
گوێره‌كه‌ "گۆلك"ێك به‌ 3 چاوه‌وه‌ له‌دایك بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ماڵپه‌ڕی "تایمز ئۆف ئیندیا" بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی "راجناندگاون"ی هیندستان گۆلكێك "گوێره‌كه‌" له‌دایكبووه‌، كه‌ ده‌گمه‌نه‌ و 3 چاوی هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌واوی جه‌سته‌ی ئاساییه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دانیشتووانی گوندی "چهاتیسگاره‌"ی ناوچه‌ی "راجناندگاون" به‌ بینینی ئه‌و گۆلكه‌ سه‌رسام بوون و خه‌ڵكێكی زۆری هاتوونه‌ته‌ لای خاوه‌نه‌كه‌ی‌، تا به‌ چاوی خۆیان ئه‌و حاڵه‌ته‌ سه‌یره‌ ببینن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ پشكنین گۆلكه‌كه‌ی بۆ لای پزیشكێكی ڤێته‌نه‌ریی ناوچه‌كه‌ بردووه‌ و ئه‌ویش پێڕاگه‌یاندووه‌، جه‌سته‌ی گۆلكه‌كه‌ ئاساییه‌ و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نییه‌، ته‌نیا كێشه‌ی چاوی هه‌یه‌.