وەزارەتی شارەوانی ژماره‌یه‌ك گۆڕانکاری لە شارەوانییەکانی دەوروبەری هەولێر دەکات

ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی له‌كاره‌كانیان لادران و چه‌ند كارمه‌ندێكیش له‌ كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.. گۆڕانكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەرکارلادانی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانیی دەوروبەری شاری هەولێری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر داوە و گۆڕانکاری ئاسایی لە چەند بەڕێوەبەرێکی شارەوانییەکی سەنتەری هەولێریش کردووە، ژمارەیەك کارمەندیش لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیاری لەسەرکارلادانی سەرۆکی شارەوانییەکانی داراتوو، کەسنەزان و قوشتەپە دراوە و جێبەجێکراوە.

سەرچاوەکە لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوە لە سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی گێڕایەوە بۆ ئەوەی لە ئاستی خواست و داوکاری خەڵك و حکومەت نەبوون.

سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی ئاشکراشی کرد، ژمارەیەك فەرمانبەر لە چەند شارەوانییەك بەهۆی خراپی مامەڵەیان لەگەڵ خەڵك و سەردانیکارانی شارەوانییەکان و خراپ بەکارهێنانی شوێنەکانیان و پایەکانیان گۆڕانیان پێکراوە و گواستراونەتەوە و لە کاری پێشوویان دوورخراونەتەوە.

بەڵام سەبارەت بە بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی ناو سنووری سەرۆکایەتی شاری هەولێر، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گۆڕانکاریانە لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی ئاسایی، گۆڕانکارییە بۆ بواردان بە توانای گەنجان، بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان لە خزمەتی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان ببینن. وەك جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیش، فەرمانبەری دڵسۆز و گەنجان بواری زیاتریان پێ دەدرێت لە وەزارەتی شارەوانی و دەزگاکانی حکومەت خزمەت بکەن و ئەو گۆڕانکارییانە درێژەیان دەبێت.

H.B