له رێگه‌ی سناپچات كچێك رزگار كرا
كچه‌كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه رفێنرابوو

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی فه‌ره‌نسا توانی كچێكی رفێنراو رزگار بكات، كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه له شوقه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌ر كراوبوو، دواتر ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ری.
به گوێره‌ی راپۆرتی پۆلیس، كچه‌كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه، ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دوو پیاو، كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی (26) ساڵه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ته‌مه‌نی (64) ساڵه، مادده‌ی هۆشبه‌ری دراوه‌تێ، دواتر له شوقه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی "كابوسیل"ی شاری مارسیلیای فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌ریان كردووه و ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ری.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كچه‌كه ناچاركراوه مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاری سێكسی په‌لكێشی بكه‌ن، كچه‌كه چه‌ند رۆژێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه و دواتر له رێگه‌ی وه‌تسئه‌پ په‌یوه‌ندی به دایك و باوكییه‌وه كردووه، پێگوتوون رفێنراوه و لێیدراوه، داوای كردووه رزگار بكرێت.
دایك و باوكه‌كه به كچه‌كه‌یان گوتووه شوێنه‌كه ئاشكرا بكات، به‌ڵام كچه‌كه نه‌یزانیوه به دیاریكراوی له‌كوێیه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس پێیزانی، داوا له كچه‌كه كرا، سناپچاته‌كه‌ی بكاته‌وه، تا بتوانن شوێنه‌كه‌ی به‌دیاریكراوی بدۆزنه‌وه.

پۆلیس له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌ستنیشان بكات، كه كچه‌ی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، تیمه‌ی رزگاركردن له ده‌رگای هه‌موو ئه‌و ماڵه‌یان داوه، كه له باڵه‌خانه‌كه بوون، كاتێك گه‌یشتوونه‌ته لای كچه‌كه، ئه‌و به نامه‌یه‌ك شوێنه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی ده‌ستگیركردن، یه‌كێك له رفێنه‌ره‌كان ویستوویه‌تی له‌ناو مۆبایله‌كه‌ی ئه‌و نامانه بسڕێته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به رفاندنی كچه‌كه‌وه هه‌بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی پۆلیسدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه، دۆسیه‌كه خراوه‌ته‌به‌رده‌م دادگا، كچه‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.