پاكستان به نیازه كونسوڵخانه له هه‌ولێر بكاته‌وه
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئيراده و بڕيارى سياسى پێويسته

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر پێشوازی له هه‌ریه‌ك له باڵیۆزانی سویسرا و پاكستان كرد و باڵیۆزی پاكستان نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر پیشاندا. هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئيراده و بڕيارى سياسى پێويسته.
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی به جیا پێشوازی له لوكاس گاسه‌ر، باڵيۆزى سويسرا بۆ عێراق و ئوردن كرد، كه له عه‌ممانه‌وه كاره‌كانى به‌ڕێوه ده‌بات.
سایته‌كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ی سویسرا له به‌غدا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عيراق به‌گشتى كرد.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه فرهييى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى له عێراق ده‌وڵه‌مه‌ندييه و گرنگه عێراقييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سياسيى وڵات بگه‌نه لێكگهيشتنى هاوبه‌ش و حكوومه‌تى داهاتوو و پرۆسه‌ى سياسى به‌گشتى كۆكه‌ره‌وه و له خزمه‌تى سهقامگيريى سياسى و به‌رژه‌وه‌نديى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به رێگه‌ی ئاشتیانه كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كه ئيراده و بڕيارى سياسى پێويسته.
سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، كه پێویسته پابه‌ندى به ده‌ستووره‌وه بكرێت و فيدراڵى بچه‌سپێت، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش له پشتيوانيكردنى عێراق به‌رده‌وام بێت.

هه‌روه‌ها دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاكستان له عێراق كرد.
له ديدارێكدا خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاكستان به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌يى و زانكۆييدا، ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاكستانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ره‌وه‌ند و ده‌ستى كارى پاكستانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه له زۆر بوارى جيادا كار ده‌كه‌ن، تاوتوێ كران.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، باڵيۆزى پاكستان نيازى وڵاته‌كه‌ى به كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانهيهك له هه‌ولێر پيشان دا و باسى له ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتيى راسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاكستان و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
.jpeg)