بە وێنە.. ئارنۆڵد تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

لە رووداوەکەدا ژنێک بریندار بوو

ئارنۆڵد شوارزنێگەر
ئارنۆڵد شوارزنێگەر

K24 - هەولێر:

ئەکتەری سینەمایی و حاکمی پێشووی ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئارنۆڵد شوارزنێگەر، لە لۆس ئەنجلوس تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، ئارنۆڵد بە ئۆتۆمبێلەکەی کە لەجۆری "جی ئێم سی یوکۆن" بووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلیکی جۆری "پریوس".

لە رووداوەکەدا ئارنۆڵد زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام شۆفێری "پریوس"ـەکە کە ژنێک بووە، بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئارنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر لە 30ـی تەمووزی 1947 لە نەمسا لەدایکبووە، پاڵەوانی یاری لەشجوانی و ئەکتەر و سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئەمەریکیە و 38ـهەمین حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە، لە هەردوو بواری وەرزش و هونەردا چەندین خەڵات و نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە.

 H.H