وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوکاری گەل و حکومەتی ئەڵمانیای به‌رز نرخاند
"د. کای خۆشحاڵی ده‌ربڕی، کە توانیویەتی کار لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بکات"
K24 - هەولێر:
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 24ـێ کانوونی دووەمی 2022، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت، بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی ئەرکان، پێشوازیان لە شاندێکی راوێژاکارانی وڵاتی ئەڵمانیا کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی بریكاری وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ، کۆڵۆنێڵ (د. کای) راوێژکاری باڵای هێزەکانی ئەڵمانیا، کۆتایی کارەکەی خۆی راگەیاند و کۆڵۆنێڵ (د. یان)ـی وەک جێگره‌وه‌ی راوێژکاری باڵای هێزەکانی ئەڵمانیای له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێ ناساند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سەربەست لەزگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوکاری گەل و حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە به‌رز نرخاند و سوپاسی کۆڵۆنێڵ د. کای کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، کۆڵۆنێڵ د. کای خۆشحاڵی ده‌ربڕی، کە توانیویەتی کار لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بکات و خزمەت بە پێشمەرگە بکات.