فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبوڵ داخرا
بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە (24ـی کانوونی دووەم/ یهنایری 2022)، بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ، بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە تەواوی گەشتەکانی ئەمڕۆ دواخران.
فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی ئیستەنبوڵ، ساڵی 2019 کراوەتەوە، لە 2021 زۆرترین گەشتەکانی ئەوروپا لە رێی ئەم فڕۆکەخانەیەوە بووە.
بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەکە لە لێدوانێکدا گوتی: "بەهۆی خراپی رهوشی کەشوهەوا و لەپێناو سەلامەتی هەمووان، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بەشێوەیەکی کاتی راگیراون".
میدیای تورکیا باس لەوە دەکات، داخستنی فڕۆکەخانەکە و راگرتنی گەشتەکان، یەکەمجارە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ رووبدات.
H.H