کتێبە کوردییەکان وەردەگێڕدرێنە سەر زمانە جیهانییەکان
لەسەر رەزامەندیی مەسرور بارزانی بودجەیەك بۆ وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان تەرخان کرا

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەزامەندیی نیشاندا لەسەر تەرخانکردنی بودجەیەك بۆ وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان بۆسەر زمانە جیهانییەکان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه زیندووه‌كانی دونیا.
H.H