گرافیک.. چاودێریکردنی بەنزینخانەکان

K24 – هەولێر
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی جدی بۆ باشترکردنی کوالیتی بەنزین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان دراوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی ساڵێکدا لیژنەکانی چاودێریکردنی بەنزینخانەکان لە هەولێر هەزار و 798 جار سەردانی بەنزینخانەکانیان کردووە و 402 وێستگەیان سزاداوە، هاوکات سەردانی 197 وێستگەی ناوچە شاخاوییەکانیان کردووە و 154 وێستگەیان سزا دوە.
هەر بەپێی ئامارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ماوەی ساڵێکدا 7 هەزار و 312 جار سەردانی وێستگەکانی بەنزین کراوە، هۆشداری بە 114 وێستگە دراوە و 16شیان سزا دراون.