نرخی نەوت دابەزی
ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا كاریگهری لهسهر نرخی نهوت ههبووه
K24 - ههولێر:
لەگەڵ هەوڵەکانی یەدەگی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سوود، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی، سەرەڕای ئەوەش مەترسی لە کەمی خستنەڕوو بەهۆی ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەزینەکەی سنووردار کرد.
نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.27 بۆ 87.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی سەدا 0.42 بۆ 85.24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و گرژییەکانی یەمەن، نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی حەوت ساڵی رابردووی بەرزبووەوە.
هاوکات جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، ئەوا سزا بەسەر ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەسەپێنن، لە هەمان کاتدا، سەرانی رۆژئاوا ئامادەباشی تەواوی سەربازیان کردووە و لە هەر ئەگەرێکی دروستبوونی کێشەی دابینکردنی وزە پلانێکی تۆکمەیان بۆ پاراستنی ئەوروپا داڕشتووە.