نهێنییه‌كی ژیانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا بوو
كیم رۆژانه به نهێنی ئه‌و شته ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی، نهێنییه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به ژیانی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كیم له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی به ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ره تایبه‌ته‌كانی، ته‌والێتێكی گه‌ڕۆكی بۆ دابینكراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی، ئه‌و ته‌والێته تایبه‌ت بۆ كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور دروستكراوه، كاتێك به ئۆتۆمبێل گه‌شته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، له رێگادا به‌كاری ده‌هێنێ.
ئه‌و رۆژنامه روونیكرده‌وه، دانانی ته‌والێت له‌ناو ماشێنه‌كانی كیم، بۆ خۆپارێزی ئه‌منییه، جیا له‌وه‌ش بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه دووژمنانی كیم نموونه‌ی (میز)ـی ناوبراو بۆ تاقیگه‌كان نه‌به‌ن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و نه‌خۆشی و كێشه‌كانی له‌شی پێنه‌زانن.
ئه‌و رۆژنامه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێلانه‌ی كیم هاتوچۆ پێده‌كه‌ن، له جۆری (مێرسیدس)ـه، گوولـله نه‌بڕه، له ئێستادا ئه‌و ته‌والێته‌شی بۆ دانراوه.
چاودێران ئاشكرایانكردووه، كیم تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن هاتووه، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ی به كێشی كه‌مه‌وه ده‌ركه‌وت و هه‌ستكرا زۆرترین كێشی له‌ده‌ستداوه.