ئامارى شه‌هيد و بريندار و بێسه‌روشوێنانى پێشمه‌رگه راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر، ئامارى شه‌هيد و بريندار و بێسه‌روشوێنبوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى راگه‌ياند.
به گوێره‌ى ئاماره‌كه، له ماوه‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى دژى داعش، هه‌زار و 466 پێشمه‌رگه شه‌هيد بوون و ژماره‌ى بريندارانى پێشمه‌رگه‌ش گه‌يشتووه‌ته 8 هه‌زار و 610 پێشمه‌رگه و تا ئێستا چاره‌نووسى 62 پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ديار نييه.
ئه‌م ئاماره له لايه‌ن نووسينگهى رۆژنامه‌وانى ئه‌ميندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه له‌سه‌ر زارى فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر له رێگه‌ى لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى جه‌بار ياوه‌ر له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
چه‌كدارانى داعش له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014 شارى موسڵيان داگيركرد و يه‌كه‌م پێكدادانى نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌و گرووپه له شارۆچكه‌ى جه‌له‌ولا روويدا و دواتر له 3ى ئابى 2014 شارۆچكه‌ى شنگاليان داگيركرد و له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا هێزى پێشمه‌رگه به پشتيوانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش توانيويه‌تى به سه‌دان چه‌كدارى داعش بكوژێت و زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌و رووبه‌ره‌ى خاكى كوردستانيش كه له‌لايه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه داگيركرابوو، رزگار بكاته‌وه.