پیاوێك 80 رۆژه گۆشت به خاوی ده‌خوات
بڕیاری داوه به‌رگه‌ی سه‌ركێشییه‌كه‌ی بگرێت و به‌رده‌وام بێت

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له ئه‌مه‌ریكا 80 رۆژه هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵه گۆشتخۆره‌كان گۆشت به خاوی ده‌خوات، بڕیاری داوه ئه‌مه تاقیبكاته‌وه و بزانێت تا چه‌ند ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی بگرێت و به‌رده‌وام بێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانی، ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریكییه ماوه‌ی 80 رۆژه گۆشتی سوور و سینگی مریشك و گۆشتی ماسی به خاوی ده‌خوات، ئه‌و گۆشتانه‌ش به شیر ده‌شواته‌وه، یان به هێلكه پاكیان ده‌كاته‌وه.
View this post on Instagram
ئه‌و پیاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌و چالاكییه‌ی ده‌ستپێكردووه و یه‌كه‌م جار كه گۆشتی به خاوی خوارد، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام دیمه‌نه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه چۆن گۆشت به خاوی ده‌خوات، به‌ڵام هه‌ستی به ناڕه‌حه‌تی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگه‌ی گرت و له‌و كاره‌ی به‌رده‌وام بوو.
دواتر رۆژ دوای رۆژ له گۆشت خواردنه‌كه‌ی به خاوی به‌رده‌وام و له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت هه‌ست ده‌كه‌م خۆشه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێكیش دانی به‌وه‌ناوه، كه گۆشتی بر‌ژاو خۆشتره.
پیاوه‌كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام چالاكییه‌كانی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی ئینستاگرامی به ناوی "Raw Meat Experiment" بڵاوده‌كاته‌وه، كه نزیكه‌ی 85 هه‌زار كه‌س فۆڵۆی په‌یجه‌كه‌یان كردووه، ئه‌و پیاوه بڕیاری داوه به‌رگه بگرێت و له گۆشت خواردن به‌خاوی به‌رده‌وام بێت.
View this post on Instagram
View this post on Instagram