میلیشیایەکی عێراقی بەرپرسیارییەتی هێرشكردنه سه‌ر ئیماراتی له‌ئه‌ستۆگرت
هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی دیكه‌ش ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
گروپێکی چەکداری نەناسراوی عێراقی، بەناوی "ئەلویەت ئەلوەعد حه‌ق" لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، چوار درۆنی بۆمبڕێژکراویان ئاراستەی ئیمارات کردووە و هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی دیکەشیان لە دژی ئەو وڵاتە کرد.
ئه‌و گرووپه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتریش ده‌كات و به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، رایانگه‌یاندووه، "له‌و جۆره هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی ئیمارات ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه راده‌گرێت به‌تایبه‌تیش یه‌مه‌ن و عێراق".
گرووپه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن: "گورزهكانی داهاتوو توندتر و به ئازارتر ده‌بن". هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌و گرووپه نه‌ناسراوه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ش، ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، دووه‌م راگه‌یه‌نراوی گرووپه‌كه‌یه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات رایگه‌یاند، 3 درۆنیان خستووه‌ته خواره‌وه، كه سنووری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندووه و له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان نزیكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و هێرشێكی له‌و جۆره رووبدات.
