هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كرایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سێ وڵاتی ئه‌وروپا
ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه فراوانه، زیانی به ژێرخانی ئه‌و دامه‌زراوانه گه‌یاندووه، كه كراونه‌ته ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی، كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی به‌نده‌ری له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا.
ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه فراوانه، زیانی به ژێرخانی ئه‌و دامه‌زراوانه گه‌یاندووه، كه كراونه‌ته ئامانج.
دادگای وڵاتانی به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی شاره‌زا له شاری رۆتردامی هۆڵه‌نداوه گوتی: ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپایی له بهندهرهكانیاندا، رووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بوونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه زیان به ئه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ی باره‌كانی وزه گه‌یشتووه.
پۆلیسی ئه‌وروپا (یۆرۆ پۆڵ)، به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه، هاوكاریان پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا كردووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هاككه‌رانه‌ی زیانیان به دامه‌زراوه‌كانی به‌نده‌ری هامبۆرگ گه‌یاندووه.
رۆژنامه‌ی "دو مورخن"ی به‌لجیكایی بڵاویكرده‌وه، به‌لانیكه‌م، شه‌ش به‌نده‌ری نه‌وتی له هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا هێرشی ئه‌لیكترۆنییان كراوه‌ته سه‌ر.
روونیشیكرده‌وه، هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانی "Evos" له "تێرنوزن"ی هۆڵه‌ندا.
هه‌روه‌ها له به‌لجیكا، به‌نده‌ری "گنت وانتویرب" كاره‌كانی په‌كیان كه‌وت، به هۆی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی به‌نده‌ره‌كه.
به‌و هۆیه‌وه دادگای به‌لجیكا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
گوته‌بێژی داواكاری گشتیی له "ئهنتویرب" به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه، ئێمه ده‌ستبه‌كار بووینه و لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه.
به هۆی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌وه، كاری به‌نده‌ره‌كان په‌كی كه‌وتووه و به‌نده‌ره‌كان توانای باركردن و داگرتنی باریان نه‌بووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
وه‌رگێڕانی: ئ.ر