بۆ نێوه‌ندگیری ئه‌ردۆغان له ئۆكرانیایه
"رووسیا به‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا رازییه"

K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌واڵی سه‌ردانی ئه‌ردۆغانی بۆ ئۆكرانیا بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌ردۆغان بۆ ناوبژیكردن له نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، به یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی گه‌یشته شاری كییڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و له‌لایه‌ن ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته پێشوازی لێكرا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌ردۆغان بۆ نێوه‌ندگیری له دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و رووسیا گه‌یشتووه‌ته كییڤ، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، مۆسكۆ وه‌ك حاڵه‌تێكی رازیبوون به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره بێده‌نگه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ده‌بێت كێشه‌ی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا چاره‌سه‌ر ببێت، به گوێره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و رووسیا هه‌یه‌تی، نێوه‌ندگیری له نێوان كییڤ و مۆسكۆ ده‌كات.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، بۆ توركیا و رووسیا و ئۆكرانیا وا پێویست ده‌كات ئاسایشی ده‌ریای ره‌ش سه‌قامگیر بێت.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "داوا له لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی ئۆكرانی رووسی ده‌كه‌ین، دان به‌خۆیاندا بگرن، كێشه‌كان به رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن". ده‌شڵێت: "پاڵپشتین بۆ سه‌روه‌ری خاكی ئۆكرانیا، به چڕی چاودێری بارودۆخی سه‌رسنووری نێوان ئۆكرانیا و رووسیا ده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌نقه‌ره رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا ده‌گرێت، دان به دوورگه‌ی (قه‌رم) دانانێت كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پشتگیری لێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، پشتگیری له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌كه‌ین، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ماوه‌یه‌كه كێشه‌كانی نێوانی ئۆكرانیا و رووسیا قوڵتر بووه‌ته‌وه، مۆسكۆ 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری كیڤ بڵاوه پێكردووه، له‌به‌رامبه‌ردا جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ناردنی هێزی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌ركرد.
وڵاتان و سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كانیش ئامۆژگاری ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ده‌كه‌ن هێرش بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئه‌نجام نه‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ داوای دابینكردنی ئاسایشی سه‌ر سنووره‌كانی له‌و وڵاتانه كردووه.