داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەكەی ئۆرلاندۆ راگەیاند

K24 – ھەولێر

لە بەیاننامەیەكدا داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەكەی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له‌ویلایه‌تی فلۆریدا راگەیاند كە بووە ھۆی گیان لە دەستدانی 50 كەس و برینداربوونی 53 كەسی دیكە.

رێكخراوی داعش كە لەو بەیاننامەی بە فەرمی ھێرشە چەكداریەكەی خستە ئەستۆی خۆیی، تێیدا ھاتووە "(عومەر مەتین) سەربازێكی خەلیفە لە ئەمریكا ھێرشەكەی ئەنجامداوە، لە نادیەكی شەوانە بەرامبەر بەشدارانی شەڕی خاچ پەرستەكان".

دوێنێ لە ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدا ھێرشێكی چەكداری كرایە سەر یانەیەكی شەوانەی ھاوڕەگەزبازی كە زیاتر لە 300 كەسی لێ بووە، لە ئەنجامدا 50 كەس كوژران و 53 ی دیكەش برینداربوون، دوای رووداوەكە پۆلیس ھێرشیان كردە سەر یانەكە و توانیان چەكدارەكە بكوژن، ھەر دوای رووداوەكە ناسنامەی بكەرەكە ئاشكرا كرا بە ناوی عومەر سەدیق مەتین، ئەمڕۆش داعش بە فەرمی بەرپرسیاریەتی خۆی لەو ھێرشە راگەیاند و بكەرەكەی بە خەلیفە ناوبرد.

 

Fly Erbil Advertisment