به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئاكرێ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی خێرای ئاگره‌كه سه‌ربانی خانووه‌كه سووتاوه و به‌سه‌ریدا رووخاوه

K24- ئاكرێ:
په‌یامنێری كوردستان24 له ئاكرێ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له خانوویه‌ك، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵی به‌ناوی "ئه‌رشه‌د ئه‌حمه‌د" گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كرا.
هه‌وره‌ها گوتیشی: ئه‌و خانووه‌ی گڕی گرتووه، كۆنه و له دار و به‌رد دروستكراوه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی "چوستهییان"، كه گه‌ڕه‌كێكی كۆنی ئه‌و شاره‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه، كه‌سێكی "بیركۆڵ" بووه و به‌رده‌وام كاری كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كۆن و مادده پلاستیكییه‌كانی ده‌كرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژووره‌كانی پڕكردبوو له‌و كه‌لوپه‌لانه، بۆیه له‌كاتی گڕگرتن، ئاگره‌كه زۆر به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌م بووه.
په‌یمانێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ گڕگرتنی خانووه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربانه‌كه‌ی به دار "كاریته" دروست كرابوو، داره‌كان سووتاون و سه‌ربانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا رووخاوه و ئه‌و هاووڵاتییه له‌ژێر داروپه‌ردوو رووخاوهكهدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستی پێكردووه و له داهاتوودا زانیارییه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو.


H.B