له‌به‌رچی به مردنی كه‌سێك كاریگه‌رتر ده‌بین به‌راورد به مردنی سه‌دان كه‌س؟
زانایانی ده‌روونناسی زانستیانه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 82.4 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر و كه‌سانی بێلانه له ته‌واوی جیهان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترن ژماره‌ی سه‌رگه‌ردانبوونی مرۆڤه له مێژوودا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هه‌زاران كه‌س رووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه، كاتێك له رێگه‌ی نایاساییه‌وه ده‌یانه‌وێت په‌نا بۆ شوێنێكی ئارام ببه‌ن، زانایانی بواری ده‌روونناسی پرسیار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، مێشكی مرۆڤ پێشبینی كاره‌ساته‌كه ده‌كات به‌و ژماره زۆره‌وه؟

خه‌ڵك به گشتی له‌گه‌ڵ هه‌واڵی كاره‌ساتی منداڵێكی 5 ساڵه به ناوی "ره‌یان" له مه‌غریب ، كه كه‌تووه‌ته بیرێكی قووڵی 60 مه‌تر و له 32 مه‌تردا گیریخواردبوو، تاسان. له ماوه‌ی 5 رۆژدا دایكی منداڵه‌كه له نزیك بیره‌كه چاوه‌ڕێی رزگاركردنی ده‌كرد، كه تیمی فریاگوزاری وڵاته‌كه هه‌وڵی بۆده‌دا، به‌ڵام دوای رزگاركردنی له بیره قووڵه‌كه له پێنجه‌م رۆژدا، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی بڵاوكرایه‌وه، بۆیه هاوسۆزییه‌كی زۆر بۆ مردنی ره‌یان تێبینی كرا.

ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو زانیارییه‌ی سه‌ره‌وه تێبینی ئه‌وه‌ت كرد، كه هاوسۆزیت زیاتر بۆ ره‌یان جووڵا! ره‌نگه وه‌ڵامه‌كه‌ی به قسه‌یه‌ك بدرێته‌وه، كه ده‌درێته پاڵ "جۆزێف ستالین"، كه ده‌ڵێت: "مردنی ته‌نیا مرۆڤێك كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، مردنی ملیۆنان كه‌سیش ته‌نیا ئامارێكه".
توانای مرۆڤ بۆ هاوسۆزی ده‌ربڕین چه‌نده؟
كاتێك ته‌ماشای رووداوێك ده‌كه‌ین، كه به‌سه‌ر ژیانی كه‌سێكدا هاتووه، ده‌كرێت له ئازار و ناخۆشییه‌كانی تێبگه‌ین و هه‌ستی پێبكه‌ین، به سادده‌یی ده‌كرێ به‌رگه‌ی ئه‌و بابه‌ته بگرین و لێی تێبگه‌ین، به‌ڵام بۆ كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ده‌بێته ئامارێك.
به گوێره‌ی زانستی ده‌روونناسی، له‌كاتی قه‌یران و كاره‌سات توانایه‌كی دیاریكراو له مرۆڤدا هه‌یه، بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی، كه ئه‌مه‌ش بڕیار له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ ده‌دات، كاتێك مرۆڤ كاره‌ساته‌كان ده‌بینێت.
پۆل سۆڤیچ و دیبۆرا سمول، هه‌ردوو زانای ده‌روونناسی ئه‌مه‌ریكی له زانكۆی "ئۆریگۆن"، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن: له‌به‌رچی جیهان زۆربه‌ی كاره‌سات و ئازاره به كۆمه‌ڵه‌كان فه‌رامۆش ده‌كات؟
له توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئه‌و دوو زانایه ئاشكرایان كرد، مێشكی مرۆڤ توانای بیركردنه‌وه و ئه‌و هاوسۆزییه‌ی نییه بۆ ملیۆنان كه‌س، حاڵه‌ته‌كه‌شیان به "داڕووخانی هاوسۆزی" ناوبردووه. ئه‌و حاڵه‌ته به‌م شێوه‌یه شیكراوهتهوه، كاتێك ژماره‌ی قوربانییه‌كان و لێقه‌وماوه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه، رێژه‌ی هاوسۆزییه‌كه لای خه‌ڵك پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ئه‌و هاوسۆزییه له رێگه‌ی كۆمه‌ك و به‌خشینه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.

توێژینه‌وه‌كه له ماڵپه‌ڕی "Psychology Today"ی ته‌ندروستیی ده‌روونی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان له كاتی كاره‌سات، مێشكی مرۆڤ ده‌یه‌وێت ئه‌و هاوسۆزییه‌كه له رێگه‌ی ماڵنهری مرۆڤایه‌تییه‌وه دابمركێنێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاتێك خه‌ڵك له یه‌ك كاتدا ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانییه‌كان ده‌بینن، له‌ترسی ماندووبوونی ده‌روونی و داڕووخان، ئاستی هاوسۆزییهكهی داده‌به‌زێنن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م تیۆره، توێژینه‌وه‌كه له رێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، داوای له ژماره‌یه‌ك به‌شداربووی خۆبه‌خش كرد، به‌سه‌رهاتی منداڵێكی "دارفۆر" له ئه‌فریقیا بخوێننه‌وه، كه له رێگه‌ی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زییه‌وه تووشی توندوتیژی بووه‌ته‌وه و كوژراوه، وێنه‌ی كچه‌كه‌ش نیشانی به‌شداربووه‌كان دراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا داوا له گرووپێكی دیكه‌ی خۆبهخشكرا، كه به‌سه‌رهاتی كاره‌ساتێكی هاوشێوه بخوێننه‌وه، كه به‌سه‌ر 8 منداڵدا هاتووه و هه‌موویان كوژراون، وێنه‌ی منداڵه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان بۆ به‌شداربووه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.
تێبینی ئه‌وه كراوه، چۆن خۆبه‌خشه‌كان به‌سه‌ر هاوسۆزییهكهیاندا زاڵ ده‌بن، گرووپی دووه‌م كه‌متر هاوسۆزییان هه‌بووه بۆ 8 قوربانییه‌كه، به به‌راورد به گرووپی یه‌كه‌م، كه قوربانییه‌كه ته‌نیا منداڵێك بووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، كه تیۆری "داڕووخانی هاوسۆزیی" په‌یوه‌سته به كۆنترۆڵكردنی هاوسۆزی مرۆڤ، كه له‌كاتی كاره‌ساتی گه‌وره‌دا خۆنه‌ویستانه به‌رگری ده‌روونی كارده‌كات و خۆی به له داڕووخان ده‌پارێزێت و خۆی به‌دوورده‌گرێت.