باوكى بكوژه‌كه‌ى ئورلاندۆ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
ناسنامه‌ى ئه‌و گه‌نجه‌ى 50 كه‌سى له فلۆريدا كوشت و 53 كه‌سى ديكه‌ى بريندار كرد، بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى. باوكى بكوژه‌كه واته سديق مه‌تين، وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى له ماوه‌ى رابردوودا به‌شدارى له به‌رنامه‌كانى كوردستان 24 دا كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ناسنامه‌ى ئه‌و گه‌نجه‌ى 50 كه‌سى له فلۆريدا كوشت و 53 كه‌سى ديكه‌ى بريندار كرد، بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى. باوكى بكوژه‌كه واته سديق مه‌تين، وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى له ماوه‌ى رابردوودا به‌شدارى له به‌رنامه‌كانى كوردستان 24 دا كردووه.
سديق مه‌تين، كه خۆى كانديد كردبوو بۆ سه‌رۆكايه‌تى وڵاته‌كه‌ى، پێشتر له وتوێژيدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 پشتيوانى خۆى بۆ مافى كورد و پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دهربڕيبوو.
ئه‌و له باره‌ى تيرۆريزمهوه ده‌ڵێت: پێويسته رێگه به مانه‌وه‌ى هيچ رێكخراوێكى تيرۆريستيى نه‌درێت و ده‌بێت له سه‌رانسه‌رى دنيادا به يه‌كجارى له‌ناو ببرێن.
رۆژى 12ى ئه‌م مانگه په‌نجا كه‌س كوژران و 53ى ديكه له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌ى هاوڕهگهزبازهكانى شارى ئورلاندۆى ويلايه‌تى فلۆريدا بريندار بوون. ئه‌وه‌ش به خراپترين رووداوى ته‌قه‌كردن له ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى له هاوڕهگهزبازهكانى ئه‌و يانه‌يه كردووه، به گوێره‌ى به‌دواداچوونى پۆليس هاوسۆز بووه بۆ ره‌وتى ئيسلامى.
نووسينگهى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سه ژماره‌يه‌ك له كه‌سانى ناو يانه‌كه‌ى وه‌ك بارمته گرتبوو، رووبه‌ڕووى هێزه ئه‌منييه‌كانيش ببوويهوه.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما وته‌يه‌كى له‌و باره‌يه‌وه ئاراسته‌ى گه‌لى ئه‌مريكا كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و قهسابخانهيهى له يانه‌يه‌كى رابواردنى فلۆريدا روويداوه كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى و رقچێنهرانهيه.
ئۆباما گوتيشى: هه‌ر كردهيهوهى تيرۆريستى و رقچێنهرانه ناتوانێت ئێمه له سه‌ر راى خۆمان بگۆڕێت.
ئاماژه سه‌ره‌تاييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌نيا بووه و خۆيشى له ئه‌نجامى ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژراوه.
ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و تهقهكهرهى ئورلاند چه‌كدارێكى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش بووه.
شاهێدحاڵه‌كان باسيان له‌وه كردووه، له يانه‌ى رابواردندا هه‌موو شوێنێك بووه‌ته خوێن.
هه‌ندێك كه‌ناڵى ئه‌مريكايى باسيان له‌وه كردووه ته‌قه‌كه‌ره‌كه گومانده‌كرێت عومه‌ر مه‌تين بێت، كه له بنه‌ڕه‌تدا بنه‌ماڵه‌كه‌يان ئهفغانين و ئه‌و له 1986 له دوورى دوو سه‌د كيلۆمه‌ترى خۆرهه‌ڵاتى ئورلاند له‌دايكبووه و له ئه‌مريكا گه‌وره بووه.
تيمى لێكۆڵه‌ران سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن هۆكارى چوونى ئه‌و كهسهيان بۆ مهلهاى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان بۆ ده‌ركه‌وێت.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما داواى له حكومه‌تى فيدراڵى وڵاته‌كه‌ى كردووه، هه‌رچى زووه به‌ده‌م ئه‌و پرسه‌وه بچن و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه و ده‌رخستنى ورده‌كارى رووداوه‌كه بكه‌ن.
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند و پاپا فره‌نسيسى پاپاى ڤاتيكان و ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و به‌رپرسانى وڵاتان كرده‌وه‌كه‌يان ئيدانه كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى بكوژه‌كه، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی رايگه‌ياندووه، لە ساڵەکانی 2013 و 2014 دا،سێ جار لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ ئەنجامدەری تاوانەکەی ئۆرلاندۆ دا کردووە.