دوو ساڵه كۆچی دوایی كردووه ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
"ناكرێ له‌مه‌دوا به ته‌نیا بین"

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای ده‌كات، ته‌رمی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو له ماڵه‌كه‌یدا له ئیتاڵیا دۆزرایه‌وه، كه ماوه‌ی دوو ساڵه كۆچی دوایی كردووه.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ته‌رمی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن 70 ساڵی له ماڵه‌كه‌ی خۆی دۆزرایه‌وه، كه ماوه‌ی دوو ساڵه كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، ته‌رمی مارێنیلا بیریتای ئیتاڵی كه به ته‌نیا له‌ماڵه‌كه‌ی له نزیك ده‌ریاچه‌ی كۆمۆ له ناوچه‌ی لۆمباردیای باكووری ئیتاڵیا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، دۆزرایه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كردبێت.
ئاژانسی فرانس پرێس روونیكرده‌وه، له‌كاتی ئاماده‌بوونی پۆلیس، پاشماوه‌ی ته‌رمی شێواوی ئه‌و ئافره‌ته بهساڵاچووهیان له‌ماڵه‌كه‌یدا دۆزییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه به پۆلیس درابوو، دره‌ختێك له‌ماڵی ئه‌و ئافره‌ته خه‌ریكه مه‌ترسی دروست ده‌كات.
ئیلینا بوونیتی، وه‌زیری خێزانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته به ته‌مه‌نه‌وه هاتووه، ویژدانی هه‌ژاندین. ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵی به یه‌كگرتوویی بمێننه‌وه".
ئه‌و وه‌زیره ئیتاڵییه راشیگه‌یاند، پێویسته ده‌ست له ته‌نیایی هه‌ڵبگرین و په‌یوه‌ست بین به‌م پره‌نسیپانه‌ی كه كۆمان ده‌كه‌نه‌وه، ناكرێ له‌مه‌دوا به ته‌نیا بین.
به گوێره‌ی ئامارێك، به رێژه‌ی له سه‌دا 40ـی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 75 ساڵییه له ئیتاڵیا به ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.