چواره‌م فێستیڤاڵی به‌فر له چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له فێستیڤاڵه‌كه خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر و چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) چواره‌م فێستیڤاڵی به‌فر له چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه چه‌ند چالاكی له‌خۆده‌گرێت و گه‌شتیارێكی زۆری سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
بڕیاره فیستیڤاڵه‌كه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ست پێبكات، كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران و بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری رواندز و كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاریی چیای كۆرڕه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت، كه تێیدا چه‌ندین چالاكی وه‌ك: خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر، پاراگلیندر و پارامانتۆر، كه فڕینه، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی گۆڕانیبێژان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رپه‌رشتیارانی فێسیڤاڵه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاریی چیای كۆڕه‌ك توانای پێشوازیكردنی له 5 هه‌زار گه‌شتیار هه‌یه، ئه‌مه چواره‌م فێستیڤاڵی به‌فره له چیای كۆڕه‌ك ئه‌نجام بدرێت، كه گه‌شتیارێكی زۆر ئاماده‌ی ده‌بن.