زانیاری زیاتر لەبارەی کاتی دۆزینەوەی تەرمی دانەر
تەرمی کۆتا قوربانی لافاوەکە دۆزرایەوە

K24 - هەولێر:
ئاری مەهدی نانە کەلی ئەو هاووڵاتیەی لەکاتی کارکردن تەرمی دانەری دۆزیوەتەوە باسی لە چۆنێتی دۆزینەوە و ناسینەوەی تەرمی دانەری بۆ کوردستان24 کرد.
ئەمڕۆ شەممە (12ـی شوباتی 2022)، هاووڵاتییەك بەناوی "ئاری مەهدی نانە کەلی" تەرمی دانەری دۆزیەوە کە لە لافاوەکەی 17ـی کانوونی یەکەم گیانی لەدەستدا.
ئاری مەهدی بە کوردستان24ـی گوت " کاتژمێر 7:10 خولەکی بەیانی لە ماڵ هاتینە دەر بۆئەوەی بچینە ئیش لە گوندی سۆربەشیر، نزیکەی 100 مەترێک لە ماڵەکەمانەوە هەندێک قامیشی لێبوو، لەوێ کەلـلە سەرێکمان دۆزیەوە (سەری منداڵێك).
گوتیشی: "لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادارکردەرەوە و پۆلیس و ئاسایش و بەرگری شارستانی هەموویان هاتن و هەندیك ئێسک و جلوبەرگی ئەو منداڵەیان دۆزیەوە."
لەبارەی شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە ئاری مەهدی باسی لەوە کرد کە ئەو شوێنە تا دوو هەفتە پێش ئێستاش ئاوی لێ بووە و جێگەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل و پیادەی نەبووە.
شەوی 17/12/2022، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو چەند شوێنێێکی شاری هەولێر و دەوروبەری گرتەوە، بەو هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و زیانی زۆری مادیشی لێکەوتەوە. ئەوکات تەرمی دوو کەس بە ناوەکانی ئومێد نامق و دانەر نەبەز نەدۆزرایەوە، بەڵام دوای گەڕان و پشکنین رۆژی 2022/1/6 تەرمی ئومێد نامق دۆزرایەوە، ئەمڕۆش تەرمی دانەر، کۆتا قوربانی لافاوەکە دۆزرایەوە.
