سالار مه‌حموود: به‌هه‌رێمكردنى كه‌ركووك قابيلى قسه له‌سه‌ر كردن نييه
ئه‌و بڕياره پێويسته قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و په‌يوه‌ست نييه به ده‌سه‌ڵاتى ته‌نيا پارێزگايهكهوه
K24 – هه‌ولێر:
سالار مه‌حموود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بڕيارى پارێزگارى سلێمانى سه‌باره‌ت به نيشتهجێكردن و به‌ناوكردنى شوێنى نيشته‌جێبوونى بۆ هاووڵاتيانى عه‌ره‌ب ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره ده‌رگاى ته‌عريب به رووى كوردستاندا ده‌كاته‌وه.
سالار مه‌حموود گوتى: ئه‌و بڕياره پێويسته قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و په‌يوه‌ست نييه به ده‌سه‌ڵاتى ته‌نيا پارێزگايهكهوه و ئه‌و جۆره بڕياره مه‌ترسى لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى ئه‌و بڕگه‌يه له ده‌ستووردا كه هه‌موو هاووڵاتييه‌كى عێراق مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه له هه‌ر شوێنێكى عێراقدا موڵك و ماڵ بكڕێت، سالار مه‌حموود گوتى: ده‌بێت به درووستى ده‌ستوور بخوێنينه‌وه و ئه‌و بڕگه‌يه مه‌رجى هه‌يه و مه‌رجه‌كه‌شى ئه‌وه‌يه نه‌بێته هۆى گۆڕانكارى له ديموگرافياى ناوچه‌كه.
روونيشيكرده‌وه، هێشتا دۆخى هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى ته‌عريبى له‌سه‌ر ماوه و ئه‌و هاووڵاتييانه كه دێن له سلێمانى نيشته‌جێ ده‌بن، سبه‌ى رۆژ توركيا و سعوديه و ئيمارات و قه‌ته‌ر پشتيوانيان لێده‌كه‌ن و فشار درووستده‌كه‌ن و پاره ده‌ده‌ن و ناوچه‌يه‌كى زۆرتريان بۆ ده‌كڕن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى لێده‌كه‌وێته‌وه چونكه له ئێستادا شه‌پۆلى به شيعهكردنى ناوه‌ڕاستى عێراق و ناوچه سوننيه‌كان ئه‌وانى ناچار كردووه، روو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌م پرسه په‌يوه‌ندى به دژايهتى هيچ كه‌س و لايه‌نێك نييه و پێويسته هه‌مووان بڕيارێكى نيشتيمانى بده‌ين و ئه‌و پرسانه به‌دوور بينانه چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
له باره‌ى ههولێريشهوه، سالار مه‌حموود ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، كه له هه‌ولێريش ئه‌و پرسه هه‌يه و هه‌رچه‌نده بڕيارێكى له‌و جۆره بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر شوێنى گرنگ هه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌يوه‌ندى كه‌سى له لايه‌ن كه‌سانى عه‌ره‌به‌وه كڕدراوون و به‌ناو كراوون.
سه‌باره‌ت به كه‌ركووكيش، سالار مه‌حموود گوتى: پێويسته پارتى و يه‌كێتى پێداچوونه‌وه به سياسه‌تى خۆيان‌دا بكه‌ن و هه‌ر جۆره قسه‌كردنێك له‌سه‌ر به‌هه‌رێمكردنى كه‌ركووك ده‌بێت ره‌تبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: نابێت ده‌رفه‌ت بدرێت پرسى به‌هه‌رێمكردنى كه‌ركووك ببێته جهدوايهكى ميديايى و باسيشى بكرێت. كه‌ركووك چه‌قى كوردستانه و قابيلى جه‌ده‌ل نييه.