كوردستان24 ورده‌كاری كوژرانی ئافره‌تێك له رانیه ده‌خاته‌ڕوو
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پێنج ژن كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌یه‌كی خوێناوی بوو، ئه‌مڕۆ له رۆژی خۆشه‌ویستییدا، "په‌رژین نه‌سره‌دین مسته‌فا"، به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژرا و ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له 9ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئه‌مڕۆ كوژران گه‌یشته سێ ژن و ژنێكیش خۆی به په‌ت خنكاند، له كۆتایی مانگی رابردووش‌دا گه‌نجێك له دهۆك له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه كوژرا و بكوژه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی راپه‌ڕین، تایبه‌ت بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ته‌رمی ئافره‌تێك گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری رانیه، كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه. پۆلیسی راپه‌ڕین له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌نده زانیاری بڵاوكرده‌وه.
له به‌دواداچوونی "كوردستان24" بۆ ئه‌و "تاوانه" زانیاری ئه‌وه ده‌ستكه‌وت، كه "په‌رژین نه‌سره‌دین مسته‌فا" دانیشتووی ناحیه‌ی "چوارقوڕنه" ده‌ستڕێژی لێكراوه و به هۆی به‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك فیشه‌كه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، گیانی سپاردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، موقەدەم "شۆڕش ئیسماعیل"، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، تایبه‌ت به "كوردستان24"ی راگه‌یاند، ئه‌و تاوانه له رێگه‌ی نێوان چواقوڕنە و غاباتی رانیە، نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل روویداوه و ئه‌و ژنه‌ی گیانی له‌ده‌ستدابوو، هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بوو.
بكوژه‌كانی ژنان، زۆرتر له ده‌ست یاسا راده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌فته‌یه، ته‌نیا بكوژی "عه‌یدێ محه‌مه‌د" له زاخۆ خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد، هه‌ریه‌ك له بكوژه‌كانی "سه‌روین خورشید" له كۆیه و "په‌رژین نه‌سره‌دین" له رانیه رایانكردووه.
په‌یامنێری "كوردستان24" له رانیه رایگه‌یاند، هێشتا پۆلیسی راپه‌ڕین ناسنامه‌ی بكوژه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه و له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان له شوێنی تاوانه‌كه به‌ڵگه‌ی پێویستی كۆكردووه‌ته‌وه و ته‌رمی "په‌رژین" ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری رانیه كراوه.
هێشتا كه‌سوكاری "په‌رژین" نه‌چوونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
له به‌دواداچوونی "كوردستان24" زانیاری ئه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، "په‌رژین نه‌سره‌دین" كه ئه‌مڕۆ كوژرا، نه‌نكی ئه‌و كچه (17 ساڵ)ـه‌یه، رۆژی (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له "سه‌نگه‌سه‌ر" گیانی له‌ده‌ستدا و دواتر پۆلیس رایگه‌یاند، رووداوه‌كه خۆ كوژی بووه و ئه‌و كچه به په‌ت خۆی خنكاندووه.
ئاماژه‌ی ئه‌وه له به‌رده‌سته، رووداوی كوشتنی "په‌رژین" په‌یوه‌ندی به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه‌وه هه‌بێت.
"كوردستان24" زانیاری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌سته، كه‌سوكاری ئه‌و كوژراوانه، چه‌كدارن و په‌یوه‌ستن به ریزی هێزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
رۆژی (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له شاره‌دێی "سه‌نگه‌سه‌ر"ی سنووری قه‌ڵادزێ، كچه قوتابییه‌كی قۆناغی ئاماده‌یی گیانی له‌ده‌ستدا و وتراوه به په‌ت خۆی خنكاندووه.
كوژرانی "په‌رژین نه‌سره‌دین مسته‌فا" یه‌كه‌م حاڵه‌تی ژن كوشتن نییه، له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا تۆمار كرابێت.
رۆژی (9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له شه‌قامی "ئازادی" شارۆچكه‌ی "كۆیه"، ژنێك به ناوی "سه‌روین خورشید ره‌شید" درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و زیانر له (10) فیشه‌كی پێوه‌نرا و دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری ئاماده نه‌بوونه خۆیان لێی به خاوه‌ن بكه‌ن و ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته توندوتیژانه‌ی دژی ژنان رووده‌ده‌ن، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (13ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له شارۆچكه‌ی "زاخۆ" برایه‌ك، خوشكه ته‌مه‌ن (35 ساڵ)ییه‌كه‌ی به ناوی "عه‌یدێ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د" به ده‌مانچه كوشت و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
"عه‌یدێ" پێشتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا هه‌بووبوو، كه‌سوكاریان ئاگاداری كێشه‌كه‌یان بوون.
زۆرێك له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێن له هه‌رێمی كوردستاندا، به چه‌ك ده‌كرێن.
یه‌كێكی دیكه له قوربانییه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان، ئه‌و گه‌نجه بوو، له دهۆك ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی بوو، سه‌رقاڵی ژیانی خۆی بوو، به‌ڵام له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه كوژرا و بكوژه‌كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایكرد.
رووداوه‌كه رۆژی (31ی كانوونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022) له دهۆك روویدا و بكوژه‌كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایكرد.
بڕیاره سبه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" بچێته په‌رله‌مان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لیژنەی یاسایی و لیژنەی ناوخۆ له باره‌ی پرسی پڕۆژه یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك، كه له (1993) ده‌ركراوه و یاساكه پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌یه.
ئاراسته‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنوورداركردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یه پێشتر به بێ ره‌چاوكردنی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك به‌خشراون.
پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و پرسه ئاماده كراوه و له كۆتایی وه‌رزی یاسادانانی پێشووی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه و بڕیار وایه هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ راپۆرتی خۆیان له باره‌یه‌وه بنووسن، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی یاسادانان بخرێتە بەرنامەی كارەوەو پەسەند بكرێت.
له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسا نوێیه‌دا، كه ئاراسته‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می له بواری رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك و سنوورداركردنی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی (1993) له‌كار ده‌خرێت و یاسا نوێیه‌كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئ.ر