مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی قەتەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان هەرێم و قەتەر تاوتوێ دەکەن
لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان دەکرێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، لە شاری دەوحە، لەگەڵ وەزیری کاروباری وزەی قەتەر سەعد شریدە ئەلکەعبی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندیی قەتەر و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری وزە و گازی سرووشتی و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا.