مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای قەتەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی - دەوحە
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی - دەوحە

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی شوباتی 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحەی پایتەخت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرھێناندا.