مەسرور بارزانی و میری قەتەر جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دەکەنەوە
ده‌وحه.. جه‌خت له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان كرایه‌وه

K24 – هەولێر
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ سێشەممە 15/2/2022، بە سەردانێکی فەرمی لەسەر بانگهێشتی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بە یاوەری شاندێکی حکومی گەیشتە قەتەر و لە فڕۆکەخانەی دەوحە لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێ‌کرا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحە بە جیا لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری بارزگانی و پیشەسازی،و وەزیری وزەی قەتەر کۆبووەوە.