بۆ ئهوهی ڕوخسارت جوان بێت ئهم خاڵانه جێبهجێ بكه
مههێڵن ماكیاژ به دهم و چاوتانهوه بمینێتهوه

K24 – ههولێر
زۆربەی خانمان بەیانیان کە لە خەو ھەڵدەستن لە شێوەی روخساری خۆیان رازی نین بۆیە کە دەڕۆن بۆ سەفەر یان میوانی، بەیانیان زوو یەکەم کاریان مکیاژ کردن دەبێت ، ئەگەر تۆش یەکێکی لەو خانمانە، ئەوە گوێبیستی ئەم رێنماییانە بە:-
١- شەوان بەر لە خەوتن روخسارتان بە پاکی بشۆن و ھەرگیز مەھێڵن مکیاژی پێوە بمێنێتەوە، بە تایبەتی ئەو کەسانەی پێستیان چەورە، ئەگەر کەمێکیش مکیاژ بە پێستیانەوە بمێنێتەوە، دەبێتە ھۆی گیرانی کونیلەکانی پێستیان و پێست ناتوانێت بە باشی ھەناسە بدات و ھەوا ھەڵمژێ، ئەگەر ھەبوو، ئەوە بە کرێمی تایبەت بە پاککەرەوەی مکیاژ روخسارتان پاک بکەنەوە باشترە.
٢- بەر لە خەوتن کرێمی شێدار کەرەوەی پێست بە کار بێنن. بۆ ئەوەی بەیانیان کە ھەڵدەستن لە خەو، پێستێکی تەڕ و شێدار و نەرمتان ھەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لێوتان لە وشک بوون دەپارێزێت.
٣- بەر لە خەوتن پرچت دابھێنە، ئەمە وا دەکات بەیانیان پرچێکی تێک ئاڵۆز و شێواوت نەبێت و بیرمان نەچێت پرچ بەشێکی گرنگە لە جوانی خانمان بۆیە ئەگەر پێش خەوتن داینەھێنی، سبەینان کە لە خەو ھەڵدەستی شێواویەکەی زۆرتر دەبێت و ئەو کاتە شانە کردنی زەحمەتترە و تاڵەکانی پرچت دهبچڕێت.
زۆر گرنگە کە شەوان کاتی خەو پرچت کراوە بێت و نەیبەستی، چوونکە بەستنی دەبێتە ھۆی ئەوەی زەختێکی زۆر بکەوێتە سەر دەمارەکانی و دەبێتە ھۆی ھەڵوەرینی پرچ.
٤- تا دەتوانی بە دەما مەخەوە، چوونکە ئەو شێوازە خەوتنە دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەموو فشارت بکەوێتە سەر پێستی روخسارت و چرچ و لۆچی لە سەر پێستت دروست بکات.
٥- لە ٢٤ کاتژمێر، بە لایەنی کەم ٨ کاتژمێر بخەوە، خەوتن بە پێی پێویست، کاردانەوەی لە سەر پێست ھەیە، چوونکە لەو کاتانەدا ماسولکەکانی لەشمان ئیسراحەت دەکەن و ئەمەش وا دەکات بەیانیان کە لە خەو ھەڵدەستین پێستێکی جوانمان ھەبێ.