بهم ڕێگانه قژت جوان و بههێز بكه
گیراوهكان سروشتین

K24 – ههولێر
جوانكردن و بههێزكردنی پرچ به كهرهوز:
دوو کەوچک زەیتی زەیتون و دوو کەوچک کەرەوزی ورد بخەرە ناو عەسارەیهک و باش باش تێکەڵیان بکە، کاتێ وەکوو کرێمێکی لێھات، بیدە لە پێستی سەرت و کەمێک مەساجی بکە. دواتر بۆ ماوەی یەک کاتژمێر پرچت بە کڵاوێک داپۆشە و دوای ئەوە بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ جوان سەرت بشۆ.
ماسکی زەردێنەی ھێلکە بۆ بەقوەت کردنی تاڵەکانی قژ:-
یەک زەردێنەی ھێلکە و یەک کوپ شیری چەور بۆ ئەم ماسکە پێویستە.
سەرەتا زەردێنەی ھێلکەکە ئەوەندە تێک بدە تا کەف دەکات، دواتر شیرەکەی تێکەڵ بکە و جوان تێکی بدە. دواتر بە سەری پەنجە بیدە لە پێستی دەستت و بە سەر ھەموو تاڵەکانی پرچ بڵاوی بکەوە، بە کڵاوێکی نایلۆنی پرچت دابۆشە بۆ ماوەی ١٥ خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
ماسکی ھەنگوین و سرکە و زەیتی زەیتون:
پێداویستیەکان یەک کەوچک ھەنگوین، یەک کەوچک زەیتی زەیتوون یاخود زەیتی بادام، یەک کەوچک سرکەی سێو. ھەموویان باش پێکەوە تێکەڵ بکە و یەک سەعات بەر لە شۆردنی سەرت، لە پرچتی بدە و بە شانە جوان پرچت دابێنە تا بە باشی ماسکەکە بە پرچتدا بڵاو بێتەوە، دوای یەک سەعات بە شامپۆ و ئاوی شلەتێن بیشۆ.
ماسکی بەھێز کردنی قژ :
زەردێنەیەکە ھێلکە و یەک کەوچک رۆنی گەرچەک و یەک کەوچک ھاڕاوەی ڤیتامین A یاخود پێكهاتهی ناو کەپسوولەکانی ڤیتامین A ،کە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت،جوان تێکەڵ بکە و دواتر جوان لە پێستی سەرتی بدە و بۆ ماوەی ٥ خولەک مەساجی پێ بکە، دوای مەساج کردنی بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بە پرچتەوە بیھێڵەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن پاک بیشۆ.
ماسک بۆ نەھێشتنی کڕێژی قژ :
٣ کەوچک سرکەی سێو، یەک کەوچک زەیتی زەیتون، جوان پێکەوە تێکەڵیان بکە و دواتر پرچت بشۆ و کەمێک وشکی بکەوە، دواتر ئەم گیراوەیە بە باشی بدە لە تاڵەکانی چژت و پێستی سەرت، بۆ ماوەی ١٣ خولەک چاوەرێ بکە و پاشان بە ئاوی شلەتێن سەرت بشۆ.
ماسکی ھەنگوین بۆ ئەو قژانەی ھیلاکن:
دوو کەوچک لە تێکەڵەی ھەنگوین و رۆنی گەرچەک، یەک زەردێنەی ھێلکە و یەک شووشەی دەرزی لە ڤیتامین a ، یان ڤیتامین d، کە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت، پێکەوە تێکەڵیان بکە، دواتر بە شێوەی یەکسان بە سەر پێستی سەرت بڵاوی بکەوە و بە شانە پرچت دابھێنە با گیراوەکە بگاتە ھەموو تاڵەکانی پرچت، دواتر بە كڵاوێکی نایلۆنی پرچت داپۆشە و دوو کاتژمێر چاوەڕێ بکە و دواتر بە ئاوی شلەتێن سەرت بشۆ.
ماسکی بەھێز کردنی پرچی چەور:
بۆ ئەم ماسکە ٥ کەوچک ماست و یەک کەوچک سۆدە و یەک کەوچک ئاوی لیمۆ پێویستە، ھەموویان پێکەوە زۆر بە باشی تێکەڵ بکە و بیدە لە پرچت ھەر لە بەشی بنەوە تاڵەکان تا کۆتایی و سەرتاڵی پرچت و بھێڵە ٤٠ خولەک بە پرچتەوە بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و بە ھیچ شێوەیەک شامپۆ بە کار مەھێنە. ئەم ماسکە دەتوانیت ھەفتەی یەک جار بە کار بێنی.