زه‌وی بۆ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی ته‌رخان ده‌كرێت
هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان چڕده‌كرێنه‌وه.. کۆتایی ئەم مانگە کۆڕبەندێکی پیشەسازی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

K24- هه‌ولێر:
دوای کۆبوونەوەیەك لەبارەی رێکخستنەوە و چارەسەکردنی کێشەکانی بەردەم سێکتەری پیشەسازی و پتەوکردنی هەماهەنگییەکان، لەکۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، وەزیری پیشه‌سازی و بازرگانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان چەند پرۆژە و پلانێکی نوێیان بۆ سێکتەری پیشەسازی ئاشکراکرد.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌مال موسلیم، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی دووپاتیكرده‌وه، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کاردەکەن بۆ دابینکردنی زەوی بۆ ناوچە پیشەسازییەکان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: زەویمان بۆ چەند ناوچەیەکی پیشەسازیی تەرخانکردووە
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، لەماوەی ئەمساڵ گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی دەدەن و زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان و زاخۆ و سنووری پارێزگای هەولێر تەرخانکردووە بە دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەش دا، لەکۆتایی ئەم مانگە بەهەماهەنگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کۆڕبەندێك بۆ وەبەرهێنان و پیشەسازی بەڕێوەدەبەن.
H.B