قه‌زافی له گوتارێكدا چۆن پێشبینی ئه‌و شه‌ڕه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپای كردووه
"له‌كاتی سه‌ردانێكم بۆ ئۆكرانیا هه‌ستم كرد شه‌ڕێك له رێگادایه"
.jpeg)
K24 – هەولێر:
موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كۆچكردووی لیبیا له زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا مه‌ترسی رووسیای ئاشكرا ده‌كرد كه له داهاتوودا كاره‌سات بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌نێته‌وه.
یه‌كێك له لێدوانه‌كانی قه‌زافی له 14ـی ئۆگێست 2009، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، فراوانبوونی سنووری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان دروست ده‌كات.
قه‌زافی له هه‌مان لێدوان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، فراوانبوونی ناتۆ مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ رووسیا دروست ده‌كات. قه‌زافی ئه‌وه‌شی گوت: "ناتۆ هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی كۆماره‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بۆ لای خۆی رابكێشێت، مۆسكۆ ئه‌وه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی سیاسی و ئاسایش و سه‌قامگیریه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
قه‌زافی جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه، خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌بێته هۆی دروست بوونی كێشه، به‌تایبه‌ت هه‌وڵدانی چوونه ریزی كیێڤ بۆ هێزی ناتۆ. قه‌زافی گوتبووی: "ئه‌مه‌م له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێك بۆ ئۆكرانیا هه‌ست پێكرد".
قه‌زافی له گوتارێكدا كه هه‌مان ساڵ بڵاویكرده‌وه، تێیدا باسی له بارودۆخی رووسیا كردووه، له گوتاره‌كه‌دا ده‌ڵێت: "كاتی خۆی ناپلیۆن و هیتله‌ر هه‌وڵیانداوه بگه‌ن به سامانی سرووشتی رووسیا، ئه‌میش بێگومان له رێگه‌ی سوپاوه، بۆیه ناتۆ به‌هه‌مان هێڵ و رێگه‌ی ناپلیۆن و هیتله‌ر رووه و رووسیا هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤییه‌تی به هه‌لزانی".
قه‌زافی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، رۆژئاوا له جه‌نگی سارد به‌سه‌ر رووسه‌كان سه‌ركه‌وت، بۆیه هه‌وڵیدا له رێگه‌ی ناتۆوه ته‌وقی رووسیا بكات، دواجار جه‌نگێك هاوشێوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ئه‌وروپا له رێگادایه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری چه‌نه‌ڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن