واشنتن: ناهێڵین زێلێنسكی بكه‌وێته ژێر ده‌ستی رووسه‌كان
"له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ زێلێنسكی كردووه"
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه هاوكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا بكات و له كیێڤ رزگاری بكه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناهێڵن ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بكه‌وێته ژێر ده‌ستی سوپای رووسیا، كه پێشڕه‌وی به‌ره‌و كیێڤ ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، واشنتن له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ زێلێنسكی كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای نه‌كردووه بیگوازنه‌وه وڵاتێك و شارێكی دیكه.
له 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 رووسیا هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پاساوی هێرشه‌كه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه هاوكاری دانیشتوانی دۆنباس ده‌كات و چه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش داده‌ماڵێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی كرد ئارام بگرن، وەڵامی هێرشەکانی رووسیا دەدەنەوە و بەرگری دەکەن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا له‌كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی رووسیا رایگەیاند: "داوا لە گەلانی ئۆکرانیا دەکەم، ئارام بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە".
گوتیشی: "رووسیا بنکە سەربازییەکانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووەتەوە ئامانج، دڵنیابن بەرگری لە خۆمان و ئاسایشی ئۆکرانیا دەکەین، داوا دەکەم خەڵک ئارام بن، تا لە تواناماندا هەبێت بەرگری لە خاک و گەلی ئۆکرانیا دەکەین".