کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دەستەی کەشناسیی عێراق کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینیی کرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور پەڵە هەور دەبێت.
پێشبینی پلەکانی گەرمای سبەی هەینی لە پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت:
دهۆک 35
سلێمانی 36
هەولێر، نەینەوا و ئەنبار 38
کەرکووک 39
سەڵاحەدین و دیالە 40
بەغدا، کەربەلا و بابل 42
واست، دیوانییە و نەجەف 43
موسەننا 44
زیقار و میسان 45
بەسرە 46 پلەی سیلیزی
ئاماژەی بەوەش داوە، شەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و تەنیا لە ناوچەی باکوور هەندێک پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
دەستەی کەشناسیی عێراق روونیکردەوە، یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ئاستی رۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە.
هەروەها دووشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا بەراورد بە رۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پیشبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەشى ئەمڕۆ پێنجشەممە 24– 09 –2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر:37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:36 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، کەشی سبەی هەینی 25– 09 -2026، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی