كیێڤ شه‌وێكی خوێناوی به‌سه‌ر برد
"رووسیا باڵه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان بۆردوومان ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌م شه‌و كیێڤ شه‌وێكی خوێناوی پڕ له شه‌ڕی تێپه‌راند، باس له شكانی هێزه رووسییه‌كانیش ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردوو رووسه‌كان له چه‌ندین قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، به‌ڵام له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، سوپای ئۆكرانی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا وه‌ستاونه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو رووسه‌كان زۆر هه‌وڵیاندا كیێڤ داگیر بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی ئۆكرانی رایگه‌یاند، دۆخی كیێڤ و ده‌وروبه‌ری خراپه، ده‌ستكراوه به ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشێوی و ئاژاوه ده‌نێنه‌وه.
ئه‌و راوێژكاره راشیگه‌یاند، هێزه رووسییه‌كان باڵه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له كیێڤ بۆردوومان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، رووسه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پێكانی ئامانجه‌كانیان له كیێڤ شكستیانهێناوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاره‌داری كیێڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، تاوانێكی گه‌وره‌یه ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان له كیێڤ بۆردوومان بكرێت.
زیانه‌كانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو بریتین له:
زیانه‌كانی ئۆكرانیا:
316 كوژراو
137 بریندار
100.000 ئاواره
رووسیا 118 پێگه‌ی سه‌ربازی ئۆكرانی بۆردوومان كردووه
زیانه‌كانی رووسیا
450 كوژراو
تێكشكاندنی 30 زرێپۆش له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه
6 فڕۆكه تێك‌شكان
7 كۆپته‌ر كه‌وتنه خواره‌وه