ئۆكرانییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌م ڤیدیۆیه بڵاوده‌كه‌نه‌وه
به ڤیدیۆ.. كچێكی ئۆكرانی چۆنیه‌تی كاركردن و لێخوڕینی زرێپۆشێكی رووسی به‌جێماو روونده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی ئۆكرانی دانیشتووی بریدیانسك، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه هی كچه چالاكوانێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و پێشتر بڵاوبووه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كچێكی رووسی ده‌رده‌كه‌وێت و تێیدا چۆنیه‌تی كاركردن و لێخوڕی زرێپۆشی رووسی به‌جێماو روونده‌كاته‌وه، ئێستا ئۆكرانییه‌كان ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
داواش له هاووڵاتیانی بریدیانسك ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه فێری كارپێكردن و لێخوڕینی زرێپۆشه‌كان بن، تا بتوانن گه‌مارۆیان بده‌ن و بیانبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
كچه ئۆكرانییه‌ك چۆنیه‌تی كاركردن و لێخوڕی زرێپۆشی رووسی به‌جێماو روونده‌كاته‌وه pic.twitter.com/lxSnTva8I7
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) March 1, 2022