ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی رووسیا راگه‌یه‌ندرا
"ئه‌و ژماره مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه"
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی رووسیا له ئۆكرانیا له نێوان 2 هه‌زار تاوه‌كو 4 هه‌زار سه‌ربازن.
له گوتارێكدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ژه‌نه‌ڕاڵ سكووت بیرییه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری و به‌رگری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكرانی ده‌ستیپێكردووه، ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی رووسیا له نێوانی 2 هه‌زار تاوه‌كو 4 هه‌زار سه‌ربازه.
بیرییه راشیگه‌یاند، "ئه‌و ژماره مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه و ده‌بێت هۆشیار بین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ریتانیا هاورده‌ی نه‌وتی رووسیا له كۆتایی ئه‌مساڵ 2022 راده‌گرێت.