په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به پرسیاری ساخته ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسیارەکانی بیرکاری و تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەیانییەوە نییە
K24 – هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به هاوبه‌شی ئاگادارییه‌ك بۆ قوتابیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن پرسیاره‌كانی كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرانه‌ته‌وه هیچ پەیوەندییان بە پرسیارەکانی بیرکاری و تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەیانییەوە نییە.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ماوەیەکە چەند کەسێکی ئاژاوەچی بۆ تێکدانی دەروونی قوتابی و خوێندکارانی پۆلی (۹‌ی بنەڕەتی)، بێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و هەر لە خۆیانەوە، چەند پرسیارێکیان داناوە کە گوایە تایبەتن بە تاقیکردنەوە گشتییەکان.
ئێمە هەموو لایێک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پرسیارانە ڕاست نین و هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسیارەکانی بیرکاری و تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەیانییەوە نییە و هەندێکیان پرسیاری ساڵانی پێشوون کە بە دەستکاریکردنەوە بڵاو کراونەتەوە.
داوا لە قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین کە خۆیان بەم پڕوپاگه‌ندانەوە مەشغووڵ نەکەن، چونکە بەداخەوە دروستکردنی پەڕە و واڵی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستیگرام زۆر سادە و ئاسانە و ئەوانەی قسە لەسەر تاقیکردنەوەکان دەکەن، هەمووی بۆ شێواندنی هزر و زەینی قوتابی و خوێندکار و پارەپەیداکردن و فریودانە. دڵنیا بن کە ئەم کەسانەش وەک ئەوانیتر ئاشکرا دەبن و دەدرێنە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی