سه‌رۆ قادر: سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئۆكرانیا به حه‌دێك نه‌زان و خه‌یاڵی بوون كه ده‌گاته راده‌ی تاوان
زێلینسكی ده‌یوت ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی ناتۆ ده‌گات، به‌ڵام ناتۆ ئاماده نییه له پۆڵه‌ندا تێپه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، سه‌رۆ قادر، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌و وڵاته به حه‌دێك نه‌زان بوون، كه ده‌گاته راده‌ی تاوان و گوتیشی: ئه‌وان ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵێنێكیان پێ نه‌دراوه و ته‌نیا خۆیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هه‌وای چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا.
گوتیشی: مه‌رجه‌كانی رووسیا روونن و بۆچوونی ئه‌وه هه‌ن، ئه‌مه‌ریكا له دوای رووخانی سۆڤیه‌ته‌وه واقیعی نه‌بووه و له خۆبایی بووه.
ئه‌وه‌شی گوت: هۆكاره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگه و ئه‌و شه‌ڕه نامرۆڤانه‌یه و زۆر كه‌م پێشبینی ده‌كرا، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك رووسیا وا بێ به‌زه‌ییانه چه‌كی خۆی بۆ وێرانكردن و كوشتاری وڵاتێك به‌كاربهێنێت. ناوه‌نده‌كانی چاودێری ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ وا بڕوات ره‌نگه ئۆكرانیا وه‌ك مووسڵ و حه‌له‌بی لێ بێت.
روونیشیكرده‌وه، نه‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌ركرده‌كانی ئۆكرانیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بوو، دوای گۆڕانكارییه‌كان و هاتنی ئه‌و باڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بوون كه‌وتنه دژایه‌تی رووسیا و دژایه‌تی رووسه‌كانی ناو ئۆكرانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌سته‌بژێری سیاسی له 2012ه‌وه واقیع بین نه‌بوون و ئه‌زموونی سیاسی‌یان نه‌بوو و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد و گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌شیان ئه‌وه‌ی ئێستایه و جوگرافیای سیاسی خۆیان له‌به‌ر چاو نه‌گرت و ئۆكرانیا ده‌بێت چه‌ند توانای ته‌كنیكی و پیشه‌سازییان هه‌یه ده ئه‌وه‌نده توانای گه‌شه‌سه‌ندنی عه‌قڵییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بپارێزن.
سه‌رۆ قادر گوتیشی: نابێت له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی هیچ وڵاتێك قبووڵ ناكرێت هه‌ڵه‌ی وا بكات خاكی وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێته ژێر داگیركاری و میلله‌ته‌كه‌ی بكه‌وێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌سڵی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تان ئه‌وه‌یه خاكی وڵاته‌كه پارێزراو بێت و ئاماده‌ی هه‌ر سازش و پشتكردنه به‌هایه‌كی مرۆڤانه‌ش بێت ئه‌گه‌ر ناچار بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پارێزراو بێت و بۆیه هه‌موو سیاسییه‌ك دیپلۆماتیك نییه. ئۆكرانییه‌كان هیچ ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی فیكری سیاسی‌یان نه‌بوو، 31 ساڵ زۆره و له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی رووسیا بوون و زۆر دیموكرات نه‌بوون و زۆر گه‌نده‌ڵ بوون له‌و پاره‌یه‌ی بۆیان ده‌هات و جۆرێك شۆڤینیزمیان به‌كارهێناوه دژی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كاتێك ده‌وترێت ئه‌و ورچه‌ی برینداره دار له ده‌می وه‌رمه‌ده‌ن، نه‌یانكرد، له كاتێكدا له 2000ه‌وه پۆتنیزم هه‌یه و حوكمێكی تۆلیتاری هه‌یه و دیموكراتی و مافی مرۆڤ و مافی پێكهاته‌كانی جنسی نییه و ئیهمالی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌م رووسیایه له ئارادا بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پوتن ده‌یه‌وێت وڵاتان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو رووسیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌ترسن و ئێستا ناتۆ هێزی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت و لۆژیكی شه‌ڕ زاڵ بێت، رووسیا ده‌توانێت روو له فراوانبوون بكات.
له باره‌ی سزا ئابوورییه‌كانیشه‌وه گوتی: ئه‌م جۆره گه‌مارۆ دانه نێوده‌وڵه‌تییه ئێران 40 ساڵه تێیدا ده‌ژی و ته‌قه‌ی سه‌ری دێت و ئێران گه‌مارۆكه‌ی قبووڵ بوو و له سه‌ری رۆیشت و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له پێنج وڵات شه‌ڕی به‌رده‌وام بوو و میلله‌ته‌كه‌شی له برسا ده‌مرێت و ئاوڕیشیان لێ ناداته‌وه. رووسیا ناهێڵێت دوو كه‌س له سه‌ر شه‌قام دژی پوتن قسه بكه‌ن، ده‌توانێت جۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێران توندتر بێت. ئاراسته‌ی رووسی و چینی له‌م سه‌رده‌مه‌دا مه‌ترسیداره و له‌گه‌ڵ ئارامییدا نییه. تاكجه‌مسه‌ری به‌و مانایه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی بوێت ده‌توانێت بیكات، كۆتایی هات و ئه‌وه‌تا ئۆكرانیای پێ رزگار نه‌كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆ قادر گوتی: رووسیا قبووڵ ناكات چه‌كی ناووكی له ئۆكرانیا و جۆرجیا هه‌بێت و ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ قبووڵ ناكه‌ن چی ده‌كه‌ن، دێنه پێشه‌وه ده‌بێته شه‌ڕی ناووكی.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێستا ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا ده‌یبنیین، سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئۆكرانیا به رای من نه‌زانی و ئه‌و ئایدۆلۆژیاییه‌ی هه‌ڵیانگرتبوو و سه‌رخۆشی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌لهه‌له لێدان و سه‌رخۆشی بۆ چوونه ناو ناتۆ كه ده‌رچوو به‌ڵێنێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌دراوه و له خۆوه شه‌ڕیان ده‌ستپێكرد و زێلینسكی ده‌یوت ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی ناتۆ ده‌گات، به‌ڵام ناتۆ ئاماده نییه له پۆڵه‌ندا تێپه‌ڕێت و ئێستا رووس له ناو ئۆكرانیادایه و ئاسمانی ئۆكرانیای پاوان كردووه و كاتێك باسی ناوچه دژه فڕین كرا، پوتن گوتی: ئێمه له‌وێین و له روانگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا شه‌ڕێكی گه‌وره له ئارادا نییه.
له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه گوتی: زیان به سوپای رووسیا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا جووڵه‌ی سوپای رووسیا په‌ك نه‌خراوه، هه‌روه‌ك چۆن گه‌مارۆی ئابووری رووسیا ته‌نگاو ده‌كات، به‌ڵام له وڵاتانی دیكتاتۆرییدا ئه‌وه‌ی به‌های نییه رای خه‌ڵكه، ئۆكرانیا پارچه پارچه ده‌كرێت و ئه‌و باجه‌ی نه‌زانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئۆكرانیا ده‌یدات، وێرانبوونی ئۆكرانیایه سه‌ر له‌به‌ری و له هه‌ر شوێنێك به‌رگری بكه‌ن، حاڵی شاره‌كانیان له مووسڵ خراپتر ده‌بێت.
له كۆتاییشدا گوتی: ئه‌وه ئه‌زموونێكه و نه‌ته‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئۆكرانیا لێی فێر بن و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ده‌بێت متمانه پێكراوی زانا بن و ئه‌گه‌ر زانا نه‌بوون باجه‌كه وڵاته‌كه ده‌یدات و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئۆكرانیا به حه‌ددێك نه‌زان و خه‌یاڵی بوون كه ده‌گه‌نه سنووری تاوان.