نێچیرڤان بارزانی: بە يه‌كڕيزيى ده‌توانين داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين
بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له 52 ساڵه‌ی یادی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1970 په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق رێزى له رێككه‌وتنه‌كه بگرتايه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عێراق به ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو.
ئه‌مڕۆ یادی 52 ساڵه‌ی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانه كه به رێككه‌وتنی 11ی ئازار ناسراوه و له نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول و حكومه‌تی عێراقدا واژوو كرا.
له‌و یاده‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له باره‌ی بایه‌خی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه رایگه‌یاند، "رێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه كه بووه يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به مافه ڕه‌واكانى".
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق دواتر له رێككه‌وتنه‌كه په‌شيمان بووه‌وه، به‌ڵام بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌سكه‌و‌ته‌كانى دواترى له ڕاپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق رێزى له رێككه‌وتنه‌كه بگرتايه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عێراق به ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له عێراق په‌ند له‌و وانه‌يه وه‌ربگرين و به پاراستنى فيدراليزم و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه، هه‌مووان یه‌كڕیز و ته‌با بن و تێیدا هاتووه: "با ئه‌م ياده بكه‌ينه هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان كه ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى لێكه‌وته‌وه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين".
