سعوودیه له‌باره‌ی عه‌مره‌كاران بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه له‌باره‌ی ڤاكسینه‌وه بڕیاریدا

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه یاخوود هه‌ر سێ ژه‌میان به دروستی پێنه‌گه‌یشتووه، ده‌توانن پرۆسه‌ی عه‌مره ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ی عه‌كازی سعوودی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ژه‌مه‌كانی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه یاخوود ته‌واویان نه‌كردووه، ده‌توانن پڕۆسه‌ی عه‌مره ئه‌نجام بده‌ن و بچنه ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ).
ئه‌و رۆژنامه سعوودیه روونیكرده‌وه، بۆ هه‌موو میوانانی مه‌ككه و مه‌دینه، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌توانن له هه‌ردوو پێگه‌ی پیرۆز (مه‌ككه و مه‌دینه) بچنه ناو مزگه‌وته‌كان و به‌مه‌رجێك له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی عه‌مره تووشبووی په‌تای كۆرۆنا نه‌بن.
ئه‌و بڕیاره‌ی سعوودیه دوای ده‌رچوونی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه دێت، كه داوای كردبوو ته‌واوی پارێزبه‌ندییه‌كان له‌باره‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رعه‌مره‌كار و حاجیان هه‌ڵبگیرێت.