جه‌نه‌راڵێكی دیكه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا كوژرا
ئه‌وه سێیه‌م جه‌نه‌راڵی سه‌ربازیی رووسیایه له خاكی ئۆكرانیا بكوژرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، سێیه‌م جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ربازیی رووسیا له ئۆكرانیا كوژرا، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌رگریی ئۆكرانیا رووبه‌ڕووی سوپای رووسیا بوونه‌ته‌وه.
سوپای ئۆكرانیاش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جه‌نه‌ڕاڵ "ئه‌ندریه كۆلیسنسكوڤ"، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی رۆژهه‌ڵات له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئۆكرانیا كوژرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكه‌ن. له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 16 رۆژدا، ئه‌مه سێیه‌م جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ربازیی رووسیایه له ئۆكرانیا بكوژرێت.
پێشتریش جه‌نه‌ڕاڵ ڤیتالی جیراسیمۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای 41 له ده‌ره‌وه‌ی شاری خاركیڤی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كوژرا، دوای ئه‌ویش جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ندریه سۆخۆڤیتسكی كوژرا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ"، زیانی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و كوژرانی ئه‌فسه‌ره پله باڵاكانی رووسیا، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی نائاسایی ده‌بنه‌وه، كه یه‌كه سه‌ربازییه‌كان هانده‌ده‌رێن پێشڕه‌ویی بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تا ئێستا 20 لیوای سه‌ربازیی رووسیا له هێرشی ئۆكرانیا به‌شدارییان پێكراوه، له‌كاتێكدا سه‌ربازێكی زۆری رووسیا ده‌كوژرێن له كاتی پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌و وڵاته. تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی كوژرانی سێیه‌م جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به زیانێكی گه‌وره‌ی سوپای مۆسكۆ ده‌كه‌ن.