حەشدی شەعبی چەکدارەکانی لە جورف سەخر جێگۆڕکێ پێدەکات

سبەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەست بە پرۆسەی جێگۆڕکێی هێزەکانی دەکات لە ناحیەی جورف سەخر.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، پاڵپشت بە بڕیارەکانی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سبەی هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەست بە پرۆسەی جێگۆڕکێی هێزەکانی دەکات لە ناحیەی جورف سەخر.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پرۆسەکە بە پێی رێکارە سەربازییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ دەکرێت.