مەسرور بارزانی: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت".
لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت، ئەو هێرشە تیرۆریستیەی کرایە سەر چەند شوێنەکی هەولێر بە توندی شەرمەزار دەکەم،و داوا لە خەڵکی قارەمان و خوڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنمایی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن. سوپاسی خوراگریتان دەکەم".